Template:Appeal/Adrianne/ckb

From Donate
Jump to navigation Jump to search

لە سەردەمی منداڵیم دا من سەرقاڵیێکی زۆر بەنرخم بوو، واتە "کتێب". من ھەموو ئەو کتێبانەی باوک و دایکم بۆمیان دەکڕی دەمخوێندەوە. جا دوای خوێندنەوەی ئەو دەپاڕامەوە تا دەنکێکی ترم بۆ بسەنن. جا بە ھۆی ئەوە کە بەرگری لە ھەڵەخەرجی بکەن کتێبی "جەین ئەیر"یان بۆ سەندم.

Adrianne Wadewitz

ئەو ڕۆمانە گەورە کاتی منی ھەتا ھەمیشە گرت و قەتیش تەواوم نەکرد. بەڵام من ئەویندار بووم، لە قۆناخی پێنجەم دا وانەیەکمان ھەبوو کە دەبوایێ وانەمان سەبارەت بە ھەر شتێک کە پێمان خۆش بووایێ بە ھاوقۆناخیەکان "ھاوکلاسیەکانمان" بوتایێتەوە. جا من ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەھەمم ھەڵبژارد.

ئیمڕۆ ھەر ئەو جۆرە کە ڕەنگە پێشتر پێتان زانیوێت، من مامۆستای زمانی ئینگلیزیم. ھەروەھا یەکێکم لە بەشداربووانی ویکیپیدیا، کە خەریکی گۆڕانکاریم لە ئەو وتارانەی کە سەبارەت بە نووسەرە گەورەکان نووسراون وەکوو "جەین ئاستین" نووسەری "جەین ئەیر" یان "ماری شێڵێی" نووسەری "فرانکشتاین".

کاتێک کە بیر لە کارەکانم لە سەر ویکیپیدیا دەکەمەوە، جگە لەوە کە خۆم بە کەسێک دەبینم کە ھەندێک زانیاری زیاد کردووە، کە خۆم وەک مامۆستایێک دەبینم چون لە ڕێگەی ویکیپیدیاوە من توانیم بە کەسانێکی زۆر زۆرتر لە ئەوکەسانەی کە لە قوتابخانە دەیانبینم وانە بڵێمەوە. لە مانگی ڕابردوودا، وتاری "جەین ئاستین" لەسەر ویکیپیدیا، زیاتر لە ١١٥٠٠٠ جار بینراوەتەوە.

لە زانکۆ، ھەندێک زانیاری لە بەردەستدا ھەن بۆ من، و زۆر یەک لەم زانیاریانە زۆر بەنرخن، بەڵام کێشە لەوە دایە کە زۆربەی خەڵک ناتوانن ئەم زانیاریانە وەکوو من بە دەست بھێنن چونکە ئەوان ناتوانن پارە بۆ ئەم مەبەستانە بدەن. کاتێ کە ویکیپیدیا ڕێک و پێک دەکەم دەتوانم ئەم بێدادە لە ناو ببەم.

من فێر بوونم زۆر خۆش دەوێت، ھەموو کاتیش ھەر خۆشم ویستووە. ھەر لە بەر ئەوەیە کە دەڵێم مافی فێربوون دەبێت ھەموو کات بۆ ھەموو کەس بپارێزرێت.

ئایا ئێوەش لەگەڵ من ھاو بیرن؟ ئەگەر وایە تا ڕێک کەوین بۆ پشتگرتن لە ویکیپیدیا.