Template:Appeal/Editor-Poongothai/ku

From Donate
Jump to navigation Jump to search

من بۆ ٣٣ساڵ لە خوێندنگەھ بیرکاریم دەوتەوە. خوێنکارەکانم ھەستی منیان گەنج ڕا دەگرت و پێمیان دەنواند کە چەند وڵاتەکەم خۆش دەوێت،

Poongothai Balasubramanian

ئەو کاتەی کە کارم لە خوێندنگەھ تەواو بوو، کوڕەکەم دەترسا کە وردە وردە تووشی ژەنگی رۆژگار بم. ھەر بەم ھۆیەوە ویکیپیدیای پێ ناساندم. پێمی وت کە ھەموو کەس دەتوانێت لەم ئینسایکلۆپیدیایە دا بەشدار بێت، و ڕێگەی ئەم بەشدایەی پێم نواند.

لەو کاتەوە، ھەندێک وتارم سەبارەت بە تابێعە دەرەجە دووھەمەکان، ئحتماڵ، چارتەکان، گرافەکان و ھتد درووست کردووە. لە کۆی گشتی دا ٧٠٠٠ وتارم درووست کردووە.

من بە زمانی تامیلی دەنووسم، کە زمانی دایکیمە و زۆرم خۆش گەرەکە، لە جیھان دا ٨٥ ملوێن کەس بەم زمانە قسە دەکەن. من ھەروەھا ٦٠٠٠ فایلی دەنگم لە سەر ویکی فەرھەنگ بار کردووە، کە نیشان دەدەن وشەکان چۆن لە زمانی تامیلی دا دەوترێنەوە. ئێستا، خەڵکێکی زۆرتر دەتوانن بەم زمانە شیرینە لەگەڵ یەک ببن بە ھاو بەش.

وەکوو مامۆستایێک و دایکێک، من ھەموو کات سەرم قاڵە، بەڵام بە ھۆی ئەوە کە کاری خوێندنگەھم تەواو بووە و مناڵەکانیشم گەورە بوون ئیتر زۆرتری کاتم ھین خۆمە، واتە تەواوی ٢٤کاتژمێرەکە! جا منیش ھەموو ڕۆژەکانم لەگەڵ ویکیپێدیا سەر دەکەم.

من خۆم ھاتووم، کەس پارەم ناداتێ. بەڵام یاری دان بە ویکیپیدیا بووە بە ئەرکی ژیانی من. تەنانەت ھەرچەن کە لە کلاسی خوێندنگەھ نیم، بەڵام ھێشتا خەریکی ئەوەم کە زۆرتر لە ھەموو شت بایەخی پێ دەدەم، واتە یارمەتیدان بە مناڵەکان بۆ فێر بوونی زیاتر، بە زمانی خۆشەویستم.

ھەموو کەس شتێکیان ھەیە بۆ ئەوە کە لەگەڵ خەڵکی تر بەشی بکات. تکایە ٥$، ٢٠$ یان ٥٠$ پێشکەش بکەن بۆ یارمەتی دان بە ژیانی ویکیپێدیا.